لە ٣ پارێزگای تورکیا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستان زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس چۆڵ کراون

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
یەرلیکایا لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەهۆی ئاگرەکان چۆڵیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە چالاکییەکان بۆ دیارکردنی زیانەکان بەردەوامە و بە پێی داتا سەرەتاییەکان، لە بیلەجەیک ٦٤ خانوو، ٣ دوکان و ٢٠ شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵەکان، لە ئیزمی ١٣٢ خانوو و دوکان زیانیان پێگەشتووە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر ئاگرەکە بە کۆی گشتی ٦٠ ملیار لیرەی تورکی تەڕخان کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆڤاری لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو.
رژێمی سەهیۆنی کە درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەدات، لە بۆردومانەکانی سەرلەبەیانی دوێنێوە ئەنجامی داوە، لانیکەم ٩٧ فەلەستینی شەهید کردووە. هەروەها سەدان کەسیش لەو هێرشانەدا بریندار بوون.
گۆڤاری لەمان بە کارتۆنێک کە بڵاوی کردەوە، سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کرد. رووداوەکە کاردانەوەی خەڵکی لە دوای خۆیدا هێنا و لێکۆلینەوە لەبارەی گۆڤارەکە دەستیپێکرد.